١٧ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١١:٢١
هۆشداریی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی جەنایەتی جەنگی تورکیا لە عەفرین

نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی کوردنشینی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا، دەستیان داوەتە جەنایەتی جەنگییەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ڕۆیتێرز، مائۆلۆ پینهیرو، سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سووریا، لە کۆبوونەوەیەکدا لەسەر دۆخی سووریا هۆشداریی دا تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین، سەرێکانی و ناوچە دەوروبەرەکانی جەنایەتی جەنگی وەکوو ئەشکەنجە، ڕفاندن، هەڵسوکەوتی نەشیاو و ... یان ئەنجام داوە.

ناوبراو جەختی کرد ئەبێ هەوڵ بدات بۆ ڕێگری لە ئاوەها کردەوەیەک بۆ پاراستنی مافی خەڵکی سڤیل لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی خۆی.